لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ئەمریکا بایدن و ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەریەکە لە جۆ بایدن سەرۆکی ئێستا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو لە 15 ویلایەت سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و پێشبینییەکان، دۆناڵد ترەمپ لە کۆی 15 ویلایەت لە 14 یان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە لێدوانێکیشیدا سەبارەت بەو ئەنجامە ترەمپ وتی “شەوێکی سەرنجڕاکێشە”.

بەپێی ئەو پێشبینییانەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کراون، گەر سەرکەوتنەکانی ترەمپ بەو شێوەیە بەردەوام بن ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی هەیە.

سەبارەت بە جۆ بایدنی رکابەری تا ئێستا توانیویەتی لە سێ گەورە ویلایەت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان  تا ئێستا ترەمپ بە 65 خاڵ لەپێش نیکی هایلی رکابەری و بە دوو خاڵ لەپێش جۆ بایدنەوەیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: لە دوای ساڵی 2025 عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەنزین نابێت

بابەتی دواتر

چۆن خۆت لە هەستیاریی وەرزی بەهار دەپارێزیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share