سودانی چەند بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ مانگی رەمەزان وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکان لە هاوڵاتی و فەرمانبەران رابگیرێت، و ماددەکانی بەشەخۆراک زیادبکرێن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە مانگی رەمەزاندا وەرگرتنەوەی پێشینەكان و قەرزی سەر هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینان رابگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سودانی بڕیاریداوە، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵ بەردەوامبن لە هەوڵ و رێكارەكانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكەی لەسەر هاوڵاتیان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی رایگەیاندووە، پێویستە لە مانگی رەمەزاندا پاڵپشتیی پسوڵەی خۆراك و سەبەتەی خۆراك زیادبكرێت، بە زیادكردنی ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراك.

بابەتی پێشتر

مارک زوکەر بێرگ: ئارامبن چەند خولەکێکی دیکە هەموو شتێک چارەسەر دەبێت

بابەتی دواتر

بانکی رەشید بۆ مانگی رەمەزان وەرگرتنەوەی قەرز لە هاوڵاتییان و فەرمانبەران رادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share