پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز لە عێراق و هەرێم دەکرێت

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای مانگی ئازار شەپۆلێکی نوێی بارانبارین عێراق بگرێتەوە و لە بەفربارینیش بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەفتەی رابردوو ناوچەکەی گرتەوە، عێراق توانییویەتی بڕێکی باش لە ئاو لە بەنداوەکاندا گلبداتەوە و یەدەگی ئاو بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای مانگی ئازاردا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەهێز عێراق و بەفربارینیش هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی رووبەرە ئاوییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتردەبنەوە.

وەزارەتەکە هۆشداریشیدا لەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر رووبار و دەریاچەکان، لە ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی ئاوەکە زیانیان بەردەکەوێت، هاوکات ئامادەیی خۆیانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەربڕی.

بابەتی پێشتر

ئامارێک: داهاتی عێراق 16% کەمیکردووە

بابەتی دواتر

پێداچوونەوە بە مۆڵەتی سەنتەرە حکومی و ناحکومییەکانی ئۆتیزم دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جووتیاران

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەو جووتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی…
Total
0
Share