بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانە بەخشرایە وەزیری سامانە سروشتییەكان

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانە بە كاندیدەكەی پارتی درا بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان.

لە سەرەتای دانیشتنەكەدا پێش دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان، بەشێكی پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لەوە گرت كە “پەرلەمانی كوردستان پرسە گرنگەكان ناخاتە كارنامەی كۆبوونەوەكانەوە”.

بەشێك لە پەرلەمانتارەكان ئاماژەیان بەوەشكرد، “پرسی دابەشنەكردنی موچە، پرسێكی گرنگە و دەبوایە پەرلەمان ڕۆڵی خۆی ببینێت لەو پرسەدا”.

پاش وەرگرتنی وتەی پەرلەمانتاران، كەمال ئەتروشی، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان خرایە دەنگدانەوە و بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانەی پێبەخشرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە دیاریكردنی وەزیرەكە دا بەمجۆرە دابەشبوون بەسەر فراكسیۆنەكاندا (45 پەرلەمانتاری پارتی، 17 پەرلەمانتاری یەکێتی، حەوت پەرلەمانتاری گۆڕان، 11 پەرلەمانتاری پێکهاتەکان و یەک پەرلەمانتاری لیستی سەردەم).

پاش ئەوەی متمانەی پێبەخشرا، كەمال ئەتروشی سوێندی یاسایی خوارد و وەك وەزیر دیاری كرا.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی مامۆستایان: پێمانوانییە لە 10ی مانگدا خوێندن دەستپێبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share