بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاندوە

دەستەی زانیاری جیۆسپەیشەڵی ژاپۆنی رایگەیاند، “ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی دوێنێ پارێزگای ئیشیکاوای گرتەوە، لە ناوچەی نۆتۆ نزیک لە ناوەندی بومەلەرزەکە 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاندوە”.

بەپێی ئەو شیکارییانەی دەستەی زانیاری  جیۆسپەیشەڵی ژاپۆنی لە سیستەمی جیهانی (GPS) وەریگرتووە دەڵێت، “ژمارە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خاڵی چاودێری لە شاری واجیما لە پارێزگای ئیشیکاوا گەورەترین جوڵەی زەوی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی بە شێوەیەکی ئاسۆیی بۆ مەودای نزیکەی 1.3 مەتر بەرەو خۆرئاوا جووڵەیکردووە”.

جەختلەوەش دەکەنەوە، “جووڵەی زەوی بەرەو خۆرئاوا بە نزیکەی یەک مەتر لە شارۆچکەی ئانامیزو و 80 سانتیمەتر لە شاری سوزودا هەیە، هەروەها خاڵێکی چاودێری لە شاری نۆتۆجیما لە شاری ناناو بە دووری 60 سانتیمەتر بەرەو باکووری خۆرئاوا بەرەو کەنارەکانی دەریای ژاپۆن جووڵەیکردووە”.

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلە ژاپۆنی هەژاند و حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆریش بەر چەندین ناوچەی وڵاتەکەیان کەوتووە.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

بەهای لیرەی تورکی دابەزینی مێژوویی نوێی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share