ئەمریكا لە بارەی پێشمەرگەوە بڕیاردەدات

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ساڵی داهاتوو ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە رابگرێت و جەختیشدەكاتەوە، “بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە هێزەكانی پشتیوانی یەك و دووش كە دەچنە سەر لیوا هاوبەشەكان مووچەیان لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە بۆ خەرجبكرێت”.

لیوا مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەوەی باسدەكرێت گوایە ئەمریكا و هاوپەیمانان هاوكاری و مووچەی لیوا هاوبەشەكان كە دابیندەكەن دەبڕدرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە و پەیوەندییم لەگەڵ هاوپەیمانان زۆرباشە و بە هیچ شێوەیەك لە كۆبوونەوەكاندا باسیان لەوە نەكردووە هاوكارییەكانی پێشمەرگە رادەگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی پشتیوانیی یەك و دوو و چەند لیوایەكی دیكەیە كە دەخرێنە سەر لیوا هاوبەشەكان بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێیەوە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە مووچە و هاوكارییان بۆ دابینبكرێت و ئەمریكا ئەگەر بڕیاری راگرتنی مووچە و هاوكارییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بدات شەرم ناكەن و راستەوخۆ باسیدەكەن و هەنگاوی بۆ دەنێن، بەڵام تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك باسیان لە راگرتنی ئەو هاوكارییانە بۆ لیوا هاوبەشەكان نەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: بەردەوامین لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد کە هەوڵەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و چەکی بێمۆڵەت بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی…
Total
0
Share