سودانی گەیشتە شەنگال

کەمێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا گەیشتە قەزای شەنگال.

لە سەردانەکەیدا بۆ قەزای شەنگال هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری نەینەوا و سەرۆکی دەستەی بونیادنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، وەزیری پلانداندان و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە یاوەری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە یەکەمجارە سودانی سەردانی قەزای شەنگال بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
Total
0
Share