نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە.

د. فازڵ نەبی لە لێدوانێکدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، کێشەی مووچە چارەسەربووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەوە هەیە و عێراقیش دانی بەو ژمارەی فەرمانبەرانەدا ناوە کە هەرێم پێشکەشیکردووە.

وتیشی، پێشتر پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا 12.67% بووە و لەمەودوا دەبێت بکرێت بە 14%.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکێک بووە لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و بە جێگیرکردنی پشکی هەرێم لەناو بودجە، سەرجەم کێشەکان چارەسەردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەری مافی هاوڵاتییانە و ئەو كاتەی سنوورەكان دەبەزێندرێت هەڵوێستمان دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ئەوەی گلەیی و سكاڵایەكی زۆری هاوڵاتییانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەكی سەرچناری…
Total
0
Share