چوار کەس دەستگیرکران کە هەوڵی سەربڕینی ئەسپێکیان داوە

ئەمڕۆ لە ناحیەی باوەخۆشێنی سەر بە قەزای دەربەندیخان چوار کەس دەستگیرکران کە ویستبوویان ئەسپێک سەرببڕن.

سڵێمان سەعید قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی باوەخۆشێن چوار کەس دەستگیرکران کە ویستبوویان ئەسپێک سەرببڕن”.

وتیشی، “گەنجەکان حەزیان لە خواردنی گۆشتی ئەسپ بووە و هەر لەبەرئەوە ویستوویانە ئەو ئەسپە سەرببڕن”.

ئاشکراشیکرد، “هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەوەیە سەربڕینی ئەسپ دوورە لە کلتووری کوردەوارییەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share