قوباد تاڵەبانی لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، دەڵێت، ”یادی 35 ساڵەی راپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەی گەلەکەمان لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە مەزنە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک دەستکەوتی راپەڕین و گەورەترین دەستکەوتی کورد بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە لە دۆخی سەخت و ناخۆشدایە. هەربۆیە ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان و یەک بە یەکمانە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان ئەم دەستکەوتە بپارێزین”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ”جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان کە ئاشتی و گفتوگۆ تەنها رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوادارین لایەنەکانی ئەم جەنگە هەرچی زووتر بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و دانووستان”.