قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “ناوەندیی کاروباری یاسایی یەکێتی یەکێکە لە ئۆرگانە سەرکەوتووەکان کە خاتوو تەلار لەتیف سەرپەرشتی دەکات و ماندوونەناسانە لەگەڵ تیمە شارەزاکەی لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵێکی بنەڕەتی و بەرچاویان هەبووە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیە یاساییەکان و بە بەردەوامیش راوێژی یاسایی زۆر بەسوود و پڕ بایەخیان داوە بە یەکێتی”.
دەشڵێت، “ئەمڕۆ، سەردانمکردن و سوپاس و دەستخۆشیم لێکردن بۆ هەموو خزمەتەکانیان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترم بۆ خواستن”.