نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شوبات لە شاری سلێمانی لە نێوان 12 بۆ 13 هەزار دینار دیاریکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 12 بۆ 13 هەزار دیناردایه‌.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، مۆلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 16 بۆ17 هەزار دینارە، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 20 هەزار دینارە.

لەبارەی خشتەی کارکردنی مۆلیدەکان کارەبای سلێمانی دەڵێت، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌ بۆ مانگى ئازار تا 10ی ئازار لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، مۆلیدەکان رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

خاوەن زەوییە سندوقییەکانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share