سلێمانی.. کوڕێک باوکە 67 ساڵانەکەی کوشت

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی تەقەکردندا پیاوێکی بەتەمەن لە گەڕەکی کانی با، لە پشت شوقەکانی گوڵی شارەوە کوژراوە و سێ فیشەکی پێوەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو پیاوەی کە کوژراوە ناوی (خ،ع)ییە و تەمەنی 67 ساڵە، لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕوداوەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو پیاوە بە تەمەنە لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژراوە کە تەمەنی 28 ساڵە و سێ فیشەکی بە باوکییەوە ناوە، بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە لە ڕێگەدا گیانی لە دەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لادەبرێن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكاندا سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لەسەر شەقامەكان لادەبرێن و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share