خاوەن زەوییە سندوقییەکانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

شارەوانیی هەولێر خاوەن زەوییە سندووقییەکانی هەولێر لە دوا وادەی تۆمارکردنی مامەڵەکانیان ئاگاداردەکاتەوە.

لیژنەى وردبینیى زەوییە سندووقییەکانی شارەوانیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە خاوەنى زەوى سندووقین لە سنوورى شارەوانییەکانیى پارێزگاى هەولێر و تاکو ئێستا مامەڵەیان نەکردووە، تاکو 1ی حوزەیرانی 2024 پێویستە مامەڵەکانیان پێشکەش بە سەرۆکى یەکە کارگێڕییەکان بکەن.

لە راگەیەندراوی لیژنەى وردبینیى زەوییە سندووقییەکانی شارەوانیی هەولێر دا هاتووە، “بە پێچەوانەوە دواى ئەو بەروارە هیچ کەسێک مافى نامێنێت”.

زەوییە سندووقییەکان، کۆمەڵێک پارچە زەوین کە چەپ و راستیان بەشێوەی زیادەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تا ئێستا رێگە نەدراوە پارچە زەوییەکان بکرێن بە خانوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەکاندا و لەگەڵ لیژنەی…
Total
0
Share