قوباد تاڵەبانی پرۆژەی (هەب)ی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی پڕۆژەی (ھەب)ی کرد کە لە قۆناغەکانی کۆتایی بنیاتناندایە و یەکێکبوو لە بڕیارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە میانەی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی (هەب) رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلانەکانمان بۆ هاوکاریکردنی گەنجانی خاوەن بیرۆکە و داهێنەر بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان سەرپێ بخەن و ببنە خاوەنی کاری خۆیان و هەلی کار بۆ کەسانی دیکەش بڕەخسێنن.

 

ئاشکراشیکرد، پڕۆژەکە بەم زووانە دەستپێدەکات و کەشێکی گونجاو بۆ گەنجانی بەتوانا و داهێنەر دەڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

رێکەوتنی کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
Total
0
Share