ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکانە

ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکان ناسراوە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک پشت بە سەرچاوەی  جۆراوجۆری زیندوو دەبەستن کە لەسەر بنەمای گیانلەبەرە کێوییەکانن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان بۆ خۆراک، سوتەمەنی، دەرمان، خانووبەرە و جلوبەرگ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی جیهانی گیانلەبەرە کێوییەکان دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی هەستمان بە چەندین شێوە بۆ هەمەچەشنی ئاژەڵ و رووەکی کێوی، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەو سوودە زۆرانەی کە لە پاراستنی ئەم جۆرانەوە بۆمان دێت.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەشڵێت، لە هەمان کاتدا ئەم رۆژە پێویستی بەپەلەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی دژ بە گیانلەبەرە کێوییەکان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی مرۆڤ کە دەبنە هۆی کەمبوونی ئەو جۆرانە و کاریگەرییان لەسەر ژینگە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share