هاوڵاتییەك لە كاتی مەلەكردندا خنکا

هاوڵاتییەكی باكووری كوردستان لە ئاوی بەنداوی دهۆک-دا خنکا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگادارکراونەتەوە لە خنکانی کەسێک لە ئاوی بەنداوی دهۆک-دا.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک وتی، تیمی نقومەوانان (ژێرئاوگەڕ) سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەكەن، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی وتەی بێوار عەبدولعەزیز، ئەو کەسەی خنکاوە لە تەمەنی گەنجێتیدایە و خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستانە و لە كاتی مەلەكردندا خنكاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە…
Total
0
Share