پەیامێك لە محەمەد حەلبووسییەوە

محەمەد حەلبووسی، پەیامێكی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوەو نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێكیدا بڵاویكردەوە، “بەنیگەرانییەوە داوای خوشك و براكانمان لە فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەند كردووە”.

لەلایەكی دیكەوە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر پەیوەندی پێوەكردووە و جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكان كردووە كە پێویستییەكی نیشتیمانییە و گفتوگۆكانیان لەو بارەیەوە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share