کەشناسیی عێراق: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، لە ئەنجامی یەکگرتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە کەشوهەوا دەگۆڕێت بارانبارین زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە کە هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت، خێرایی با چالاک دەبێت و خۆڵبارین روودەدات.

جەختیشیکردەوە، شەپۆلەکە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەرییەکانی نامێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.…
Total
0
Share