ئوردن.. بە رێژەی 122% خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیادیکردووە

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئوردن لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 122% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو.

محەمەد بستانجی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی ناوچەی ئازاد لە ئوردن، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەردەوامە لە گەشەکردن و فرۆشی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 12 هەزار و 617 ئۆتۆمبێل، بەراورد بە پێنج هەزار و 686 ئۆتۆمبێل لە هەمان کاتی ساڵی 2023”.

دەشڵێت، ”زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئوردن، جگە لە بەرزی نرخی سووتەمەنی، بۆ هۆکارێکی دیکەش دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەوەیە ئەم ئۆتۆمبێلانە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە شۆفێران چێژ لە لێخوڕینیان وەردەگرن”.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە شەقامەکانی ئوردندا زیادیکردووە بەو پێیەی زیاتر لە لایەن کۆمپانیاکانی گواستنەوەی زیرەک بەکاردەهێنرێن بەهۆی کەمی خەرجی و نرخەکانیان، هەروەها حکومەت باجێکی کەم لە شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە وەردەگرێت بەراورد بەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کاردەکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی ناوچەی ئازاد لە ئوردن دەشڵێت، ”لە بەرامبەر زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی هایبرد بە رێژەی 8.7% کەمیکردووە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو”.

بابەتی پێشتر

تاوەری تەلەفریكێك لە ئەنتاڵیا داڕما و قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 468 نەخۆش لە كلینیكی نەخۆشییەكانی مەمك بینراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share