چەند تیمێک بۆ پاککردنەوە و شۆردنی تونێلی دەربەندیخان راسپێردران.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، “لە پاش داخستنی تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە مەبەستی چاکسازی و چاککردنی باراناوی بەردەم تونێلەکە ئەمڕۆ سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەردانی تونێلی دەربەندیخانی کرد و چەند تیمێکی تایبەتی بۆ پاککردنەوەو شۆردنی ناو تونێلەکە راسپارد”.
ئاماژە بەوەش دەکات، هەروەها تیمەکان راسپێردران بۆ شۆردنی ئەو قوڕو لیتەی ناو شەقامی تونێلەکەی تەنیبوو، هەروەها چارەسەرکردنی ئاوی ناو تونێلەکەش کە شۆفێرانی بێزارکردبوو.