بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئاسانکاری رێکارە بانکییەکان دەکاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ئەرکی خۆی بۆ ئاسانکاری لە رێکارە بانکییەکان لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوەکردەوە دەیەوێت بە گوێرەی یاسا و رێنماییە دەرچووەکان دەیەوێت ئاسانکارییەکان ئەنجام بدات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە ئەمە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەکرێت و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی بانکەکانە، بەمەبەستی راکێشانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی کارە داراییەکان لە رێگەی ئەو بانکانەوە کە پەسەندکراون.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، رێکارەکان کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەکردنی کەرتی بانکیی لە عێراق.

 

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی کەرکوک نرخی گۆشتی سوور و مریشکی جێگیرکرد و کیلۆیەک گۆشتی بەرخ 18 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share