وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 23ی حوزەیرانی 2024 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن دەستپێدەکەن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وا باسدەکرێت هەڵبژاردنی هەرێم بکەوێتە مانگی حوزەیرانەوە لەبەر ئەوە تاقیکردنەوەکان لە رۆژی 23ی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکەن.
لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، وەزیری پەروەردە وتی، زۆرینەی ئەنجومەنی وەزارەت بەوە رازی بوون کە پرۆگرامەکانی خوێندن کەمبکرێنەوە و ئەو بڕیارە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر خوێندکاران نابێت.