بەهۆی 29ی شوباتەوە کێشەی پارەدانی سووتەمەنی لە نیوزلاند دروستبووە

کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری دابینکردنی بەنزین و پارەدانی راستەوخۆ لە نیوزلاند تووشی کێشەبوون دوای وەستانی پەمپی بەنزینەکان ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ 29ی شوبات لەسەر سیستمەکەیان داخڵنەکرابوو بەهۆی ئەوەی چوار ساڵ جارێک روودەدات.

 

چەندین کۆمپانیای سووتەمەنی پشتڕاستیان کردەوە کە پەمپە ئۆتۆماتیکەکانی سووتەمەنی لە سەرانسەری نیوزلاند کارناکەن بەهۆی کێشەی سیستمی پارەدان کە بەکاردەهێنرێت بەهۆی ئەوەی رۆژەکە لە سیستم نییە.

 

نیوزلاند یەکێکە لە یەکەم وڵاتان کە دەچێتە رۆژی نوێوە بەهۆی جیاوازیی کاتی نێوان وڵاتان، بۆیە ئەو کێشەیەی پەیوەستە بە بوونی 29ی شوباتەوە کە 4 ساڵ جارێک جارێک روودەدات، پێش وڵاتانی دیکە لە نیوزلاند دەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

چەند رۆژێکی کەم ماوە و قەدەغەی راوەماسی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە وادەی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونس.. تەرمی 20 کۆچبەر دۆزرانەوە

حکومەتی تونس ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەرمی 20 کۆچبەری ئەفریقییان لە كەناراوەكاندا دۆزیوەتەوە كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.…
Total
0
Share