لە رۆژێکدا پێویستە چەند جار دەموچاوت بشۆیت؟

شوشتنی دەموچاو یەکێکە لەو رۆتینە گرنگانەی راگرتنی پاکوخاوێنی، بەڵام زۆر جار زیادەڕەویکردن تێیدا رەنگە کاریگەریی پێچەوانەی لێبکەوێتەوە.

ستیڤانی ساکستۆن دانێلز کە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێستە دەڵێت، شوشتنی پێستی دەموچاو چەندین سوودی بۆ پێست هەیە وەک لابردنی پێستە مردووەکانی پێست، رزگاربوون لە چەوری زیادەی ژێر پێست و زیپکە، بەڵام ئەوەی پێویست دەکات لە رۆژێکدا چەند جار پێستی رووخسار بشۆردرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

ئەو پسپۆڕە باسلەوەشدەکات، ئەو کەسانەی پێستیان چەور و زیپکاوییە، پێویستە رۆژانە دوو جار دەموچاویان بشۆن، جارێک لە شەوان و جارێک لە بەیانیاندا، بەڵام ئەو کەسانەی پێستیان وشکە، یان هەستیاریی و ئەکزیما و سەدەفیان هەیە، پێویستە تەنها شەوان پێش نووستن دەموچاویان بشۆن، بە پێچەوانەوە کاریگەریی خراپی لەسەر پێستیان دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە وادەی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی دوو رۆژ هاتوچۆی گەشتیاریی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share