دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەرزی قەدەغەی راوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لە 5ی3ی2024وە تا 15ی6ی2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە بەنداوی موسڵ وەرزی قەدەغەی راوکردنی ماسییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە 16ی6ی2024 راوکردن ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە بەنداوی موسڵ قەدەغەی راوەماسی لە 1ی نیسان دەست پێدەكات تا 1ی تەموز وە لە 2ی تەموز راوکردن لە بەنداوی موسڵ ئاسایی دەبێتەوە.