راپۆرتە پزیشکییەکانی جۆ بایدن بڵاوکرانەوە

ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە دوێنێ چوارشەممە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدرا بڵاوکرایەوە و ئەوەی ئاشکراکردووە کە ناوبراو چوار کێشەی تەندروستیی هەیە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە سەنتەری پزیشکیی سەربازیی نیشتمانیی واڵتەر رید لە ناوچەی میریلاند بۆ سێیەمین جار لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت ناوبراو کێشەی وەستانی هەناسەی لەکاتی نووستندا هەیە، رێژەی چەوری خوێنی بەرزە، کێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و هەوکردنی جومگەکانی هەیە.

ساڵی رابردوو بەهەمان شێوە پشکنینی پزیشکی بۆ بایدن ئەنجامدرایەوە، بەڵام ئەنجامەکانی باش بوون و دەرکەوت هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە.

پشکنینەکانی ئەمساڵی بایدن، لە کاتێکدایە، جارێکی دیکە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی خۆی کاندید کردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت ئەنجامی پشکنینەکانی کاریگەریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی هەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سەرماکە کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

چەند رۆژێکی کەم ماوە و قەدەغەی راوەماسی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێنری کیسنجەر کۆچی دواییکرد

هێنری کیسنجەر گەورە دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری…
Total
0
Share