هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکوک بە سەرۆکایەتیی سودانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، جارێکی دیکە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکوک بە سەرۆکایەتیی سودانی کۆببێتەوە.

ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 3ی ئازار ی 2024، لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە و بەرنامەو پرۆژەی خۆمان بۆ بەڕێوەبەردنی شارەکە دەخەینەڕوو.

کۆبوونەوەی یەکەمی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکوک، رۆژی 22ی شوباتی 2024  بەڕێوەچوو کە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش تیایدا ئامادەبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ماوەی هەفتەیەکی خستە بەردەم لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی خۆیان بنووسنەوە و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بکەن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هەنگاوەكانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن

بابەتی دواتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سەرماکە کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share