تەرمێکی نەناسراو لە سلێمانی دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێکی تەمەن 45 بۆ 50 ساڵان لە سلێمانی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی پارێزگای ‌سلێمانی رایگەیاند، تەرمێكی‌ نەناسراو لە
رەگەزی‌ نێر كە تەمەنی‌ نزیكەی‌ 45 بۆ 50 ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی‌ ناهیلە خاتون لەشەقامی شەست مەتریی سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی‌ لەدەستدابێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی‌ كوشتنی‌ پێوە دیارنییە و هیچ ناسنامەیەكیشی‌ پێنەبووە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی‌ دادی‌ سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری‌ هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی‌ بكات بە بنكەی‌ پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە تەلەفۆنی (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن .

بابەتی پێشتر

لە کاتی بەفرباریندا چۆن شۆفێری دەکەیت؟

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک نزیکەی هەشت ملیۆن دینار سزای سەرپێچی هاتوچۆی بۆ هاتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك لە زێی گەورەدا خنكا

منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لە زێی گەورەدا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێك بەناوی (یوسف…
Total
0
Share