لە کاتی بەفرباریندا چۆن شۆفێری دەکەیت؟

هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێریکردن لەکاتی بەفربارین بكڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆیە لەسەر تۆی شۆفێر پێویستە کە بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت چەند رێنماییەک بە تەواوی جێبەجێبکەیت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رێنماییەکان بەچەند خاڵێک دەخاتەڕوو:

1. کەمکردنەوەی خێرایی بۆ رادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نابێت زیاتر بێت، هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کیلۆمەتر یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی خۆت و ئۆتۆمبێلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە بەفرباریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل.

3. ئیشکردنی رووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و رووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بارینی بەفر و بوونی تەم رێژەی بینین کەم دەکەنەوە.

4. دڵنیابوون لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بەنزینی تەواو لە ئۆتۆمبێلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5. بوونی بەتانییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەت بۆکاتی پێویست.

6. نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7. سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.
8. لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو راستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.
هاتوچۆ 188
پۆلیسی فریاکەوتن 104
فریاگوزاری تەندروستی 122
بەرگریی شارستانی 115

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

تەرمێکی نەناسراو لە سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
Total
0
Share