نامەیەکی دەنگیی دەگاتە ئەمریکا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس دەکات

تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم بڵاویکردەوە نامەیەکی دەنگیی ئەلیکترۆنی گەیشتووەتە بورجەکانی چاودێریی کردنی ژمارەیەک لە فڕۆکەخانەکانی نیو یۆرک و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات لە تۆڵەی قاسم سلێمانیدا.

بەپێی ئەو نامە دەنگییەی کە تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە هەڕەشەکە دەڵێت، “ئێمە ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی مەدەنی هێرش دەکەینە سەر باڵەخەنەی کاپیتۆڵ (کۆنگرێس)، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێمانیدا”.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە “هەڕەشەی لێدانی کۆنگرێس فێڵە”.

لە ڕاپۆرتەکەی سی بی ئێسدا هاتووە، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە کێ لە پشت ئەو هەڕەشەیەوەیە، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە ئەو هەڕەشانە جدی نین، بەڵام لێکۆڵینەوە لە پێشێلکاردنی فریکوێنسییەکانی فڕۆکەوانی دەکەن.

هەروەها نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەشڵێت، “دەبێت هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی بە جدی وەربگرین”.

شارەزایان پێیان وایە کە پێسێلکردنی یان شکاندنی فریکوێنسییەکانی فڕۆکەوانی دەتوانێت مەترسی بێت و کاریگەری لەسەر ئەو ڕێکارانە دەکات کە دەدرێت بە فڕۆکەوانەکان لەکاتتی فڕیندا.

بەپێی بۆچوونی شارەزایەن مەبەستی ئەو هەڕەشەیە لە کۆنگرێس بۆ کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی دەنگدان و پەسەندکردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکایە کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجام بدرێت و سەرۆکی داهاتوو یەکلایی بکرێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا جۆ بایدن بە 306 دەنگ سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەدەستهێنا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە پێستر ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و وتی بەرپرسانی ئەمریکا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەکەینە ئامانج و هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری لە چوارچێوەی تۆڵەکانی کوشتنی قاسم سلێمانیدا دەبن.

 

 

بابەتی پێشتر

ترەمپ كۆڵنادات و داوای كۆبوونەوەی جەماوەریی دەكات

بابەتی دواتر

نەوتی خاوی برێنت بەرەو 54 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share