نەوتی خاوی برێنت بەرەو 54 دۆلار

جارێكی دیكە بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە، خاوی برێنت نزیكە لەوەی 54 دۆلار تۆمار بكات.

لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 53 دۆلار و 88 سەنت.

نەوتی خاوی برێنت، لە 26ی شوباتی ساڵی 2020ەوە ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە.

بەهای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكی) یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 50 دۆلار و سێ سەنت.

هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی، سعودیە دوێنێ سێشەممە بڕیاریدا خۆبەخشانە و لە دەرەوەی ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس، ڕێژەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە ئەوەش بووە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت.

لەلایەكی دیكەوە پەیمانگای پترۆڵی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، نەوتی لە كۆگاكراوی ئەمریكا كەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش وەك پاڵپشت بۆ بەهای نەوت دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

نامەیەکی دەنگیی دەگاتە ئەمریکا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس دەکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share