گرفتی ئاووهەوا.. مەترسییەك بەرۆكی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەگرێت

شارەكان لە بەردەم مەترسی كەمبوونەوەی ڕادەی شێ دان

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات، ناوچە شارستانییەكان پاش چەند دەیەیەك بەهۆی گرفتی گۆڕانی ئاووهەواوە ڕوبەرووی دابەزینێكی “نیمچە جیهانی” دەبنەوە لە ڕادەی شێ-دا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە.

نزیكەی نیوەی دانیشتوانی جیهان لە شار و ناوچە شارستانییەكاندا دەژین، بەڵام شارەكان تەنها 3%ی ڕوبەرە وشكانییەكانی جیهان پێكدەهێنن.

لی چاو، زانای زانكۆی ئلینۆی ئەمریكی و نوسەری سەرەكی ئەو پەیپەرەی لە گۆڤاری (نیچەر كلیمیت چینج) بڵاوبوەتەوە دەڵێت، تیمەكەی پێشبینی جیاجیای لەبارەی ئاووهەوای تایبەت بەو ناوچانە پێشكەشكردووە.

ڕونیشیدەكاتەوە، زانایان و پلانداڕێژەران ماوەیەكی درێژە دركیان بەوەكردووە كە پلەكانی گەرما لە شارەكاندا زیاترە لە ناوچەكانی دەرەوە، بەڵام پرسەكە تەنها پەیوەندیدار نییە بە پلەی گەرماوە، بەڵكو بە ڕادەی شێ-شەوە.

دەشڵێت، لە كاردانەوەكانی گۆڕانی ئاووهەوا بریتیە لە دابەزینی گەورەی شێ لە ناوچە جیاوازە شارستانییەكانی جیهاندا، نمونەكەمان پێشبینی ئەوە دەكات كە زۆرینەی ئەو شارانەی كەناراویان نییە لە سەدەی داهاتوودا زیاتر وشكدەبنەوە.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ژێرخانی سەوزایی و زیادبوونی ڕووپۆشی ڕووەكی دەبنە پارێزەرێك بۆ ئەو شارانەی كار لەسەر كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گرفتی ئاووهەوا دەكەن.

جەختیشدەكاتەوە، درەخت و ڕووەكەكان هاریكار دەبن لە كەمكردنەوەی پلەكانی گەرما لەڕێی دەركردنی ئاو بۆ بەرگە هەوا، كە وادەكات هەوا تا ڕادەیەك سارد بێت. مەبەستیش لێی ئەوەیە كە زیادبوونی ئاستی ڕووپۆشی ڕووەكی كاریگەرتر دەبێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی قەتیسبوونی گەرما، بەمەش مەترسییەكە كەمتر دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

دابه‌شکردنی ئاو لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام برێنتفۆردی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی کاراباو کەپ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری “ڕێوشوێنی بەپەلەی ئاووهەوا” لەلایەن عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە. نێردەی…
Total
0
Share