(ڤیدیۆ) تۆتنهام برێنتفۆردی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی کاراباو کەپ

تۆتنهام گەیشتە یاری کۆتایی کاراباو کەپ و چاوەڕێی براوەی دێربی مانچستەر دەکات

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزیەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە بردنەوەی لە برێنتفۆرد بلیتی یاری کۆتایی بڕی.

لە ستاد تۆتنهام هۆتسپێرز یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی بڕینتفۆردی کرد و ئەستێرەکانی جوزێ مۆرینیۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکان لە تایمی یەکەم و دووەم لە خولەکەکانی 12 و 70 لەلایەن موسا سیسۆکۆ و هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی یانەی میوان هەوڵی زۆریاندا بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو و لە ڕێگەی تۆپی بەرزەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کەڵەشێرە ڕومیەکانی شاری لەندەن کۆتاییهات.

https://streamable.com/pp21o6

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی تۆتنهام بلیتی یاری کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ”ی بڕی.

بڕیارە سبەیشەو، چوارشەممە لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد یانەکانی مانچستەر یونایتد و سیتی ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی ئەنجامبدەن، براوەی دێربی ئاگرینی مانچستەر لە یاری کۆتاییدا بەرانبەر تۆتنهام یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

گرفتی ئاووهەوا.. مەترسییەك بەرۆكی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەگرێت

بابەتی دواتر

كازمی: 2021 ساڵی دەستکەوتەکان دەبێت بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی چۆڵنه‌کرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ گریفین…
Total
0
Share