بانکی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلاری کاشی زیادکرد؛ بەهای دۆلار چی بەسەر هات؟

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەبازاڕی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری کاشی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە و گەیاندوویەتییە نزیک 40 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، 211 ملیۆن و 623 هەزار و 633 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕە 39 ملیۆن و 990 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و 171 ملیۆن و 633 هەزار و 633 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا 100 دۆلار هاوتای 151 هەزار دینارە.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

بابەتی دواتر

تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 دوادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share