لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ژینگەپارێز بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش روویدا و بەهۆیەوە دوو ژینگە پارێز گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 7:30 خولەک لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش نزیک مزگەوتی مەزن رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شەش ژینگە پارێز بریندابوون و بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
ژینگەپارێزکان کرێکاری کۆمپانیای MRF بوون و لە کاتی رووداوەکەدا بەڕێوەبوون بۆ سەر کارەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share