زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی وەفدەکەی چاودێریی دارایی عێراق بۆ هەرێم

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەو وەفدەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر، سبەینێ لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەكانیان دەستپێدەكەن.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو وەفدەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە هەرێم، سبەینێ لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەكانیان دەستپێدەكەن و وردبینی بۆ خەرجی و سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان دەكەن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەكان دەكەن”.

ئاشکراشیکرد، ئەم وەفدە لە 2022 وە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم هەیە و شەش مانگ جارێك، ئەو وردبینییە ئەنجامدەدەن، سەردانەکەیان هیچ پەیوەندییەكی بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە نییە و تاوەكو ئێستا بە فەرمی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و شێوازی جێبەجێكردنەكەی نەگەیشتووەتە حكومەتی هەرێم”.

باسیلەوەشکرد، “بۆ ئەم مانگە هێشتا دیار نییە، شێوازی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم چۆنە و لە كۆتایی مانگدا ئەوە یەكلایی دەبێتەوە كە ناردنی 618 ملیارەكە بەردەوامدەبێت یاخود نا”.

بابەتی پێشتر

ئەلەند ویستی دایکی رزگاربکات، خۆی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو ماتۆڕسوار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share