ڤیدیۆ.. پەکەکە دەڵێت سوپای تورکیا بۆردومانی کەمپی دیلەکانی کردووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە کەناڵی گەریلا تیڤییەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە گوایە سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنەی دیلەکانی شەڕی تێدا ڕاگیراوە.

ڤیدیۆکە ڕۆژی 10 ی ئەم مانگە تۆمار کراوە و بۆردومانی سوپای تورکیا لە چیای گارە دەبینرێت، کە بە وتەی هەپەگە ئەو شوێنە شوێنی ڕاگرتنی دیلەکانی سوپای تورکیا کە لەلایەن پەکەکەوە بە دیلگیراون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی پەکەکە بۆردومانەکە لە ناوچەی سیانێ بووە لە چیای گارە و دەنگی تەقەش لەو ناوچەیە دەبیسترێت.

پەکەکە سوپای تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە خۆی هەوڵیداوە دیلەکانی بکوژێت بۆ ئەوەی لە دەستی ئەواندا نەمێنێت و سوپای تورکیاش دەڵێت پەکەکە دیلەکانی ئەوانی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی تاوتوێکرد و بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا پڕۆژەکە…
Total
0
Share