وەزارەتی دارایی هەرێم: لە سێ ساڵدا حکومەتی عێراق تەنیا 40%ی شایستەی دارایی بۆ ناردووین

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، لە سێ ساڵدا حکومەتی عێراق تەنیا 40%ی شایستەی دارایی بۆ ناردووین

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق، لە 21ـی حوزەیرانی ساڵی 2023، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (2023 – 2024 – 2025) بوو، تیایدا پشکی هەرێمی کوردستان، دوای چەندین گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، لەنێوان وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، دیاریکرا.

دەشڵێت، جیاوازیی نێوان شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی بە کردەیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا خەرجکراوە، بە قەبارەیەکی گەورە خەمڵێندراوە و هەرێم رووبەڕووی “گەمارۆی وەبەرهێنان” و “کەلێنی گەورەی دارایی” کراوەتەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەگوێرەی داتاکان، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتووەتە 58.3 تریلیۆن دینار، بەڵام ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە 24.3 ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە، کە دەکاتە %41ی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنیا %3.9ی کۆی بودجەی عێراقە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستگیركردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. هۆگز عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share