ئەنجومەنی نوێنەران متمانە لە بەرپرسێک وەردەگرێتەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران واژۆی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە نەبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی هەواڵی عێراقی لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆدەکەنەوە.

رائد مالکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایەکم بە واژۆی پێویستەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆئەوەی لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنەکە لێوەرگرتنەوەی متمانە لە نەبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی هەواڵی عێراقی بکرێتە بەرنامەی کارەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت بۆ رۆژی سێشەممە داواکەمان پەسەندبکرێت و بکرێتە بەرنامەی کارەوە.

داواکردنی لێوەرگرتنەوەی متمانە لەو بەرپرسە عێراقییە بەهۆی ئەوەوە بووە کە لەکاتی بانگهێشتکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی پرسیار وەڵامی باوەڕپێهێنەری ژمارەیەک لەو پرسیارانەی پێنەبووە کە ئاڕاستەی کراون.

 

بابەتی پێشتر

پێداچوونەوە بە مۆڵەتی سەنتەرە حکومی و ناحکومییەکانی ئۆتیزم دەکرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی خاتوو زەکیا مەلا مستەفا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share