کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، “جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە کرد”.
پێشتر سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوەیەک لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە بەشداریی چەند وڵاتێک بەڕێوەچوو کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە هێورکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیەیە.