سەرۆک وەزیرانی عێراق: کەسانێک هەن دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ ئاوەدانی وڵات دروست بکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کارانەی حکومەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات ئەنجامیدەدات پێویستی بە کارکردنە لەگەڵ لایەنی ئەمنی، چونکە کەسانێک هەن دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ ئاوەدانی وڵات دروست بکەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری رایگەیاند، “ئەو کارانەی حکومەت پێشکەشی دەکات لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازیدا پێویستی بە هەوڵێکی ئەمنی هاوتەریب هەیە بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کەسانێک هەن دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ کارەکانی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات دروست بکەن، بەڵام ئەو هەوڵانە حکومەت لە بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و وڵات بێهیوا ناکات”.

لەبارەی پێداویستییەکانەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە دابینکردنی هەموو ئەو پێداویستی و تەکنەلۆژیا سەردەمیانە کردەوە کە دەزگای هەواڵگری بتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی پیشەیی ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەمریکا و فەرەنسا بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێکرد

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی: ئەمشەو شەوی بەراتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share