بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا

پارێزگاری میسیسیپی رایگەیاند، “هەلیکۆپتەرێکی پاسەوانی نیشتمانی کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا”.

تیت ریڤز، پارێزگاری میسیسیپی سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک ئاماژەی بەو کرد، “هەلیکۆپتەرێکی پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی لە جۆری AH-64 Apache لە کاتی راهێنانی ئاسایی خۆیدا کەوتە خوارەوە و دوو لە پاسەوانەکان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تیمی لێکۆڵینەوە و پزیشکی پسپۆڕ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکاری رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.

لە ئەمساڵدا ئەوە دەبێتە دووەم رووداوی لەو جۆرە و پێشتر ئیدارەی فڕۆکەوانیی ئەمریکا سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاندبوو، هەلیکۆپتەرێکی جۆری Eurocopter EC 130 کە شەش کەسی تێدابوو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە نزیک سنووری ویلایەتی نیڤادا کەوتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل و حـ.ـزبوڵا ڕازیبوون هێرش نەکەنە سەر یەکدی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ”بەرهەمدار”ـی ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆخی لووبنان.…
Total
0
Share