پاڵاوگەکە ماوەی 10 ساڵ بوو لە کارکەوتبوو، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە کرایەوە و لە توانای پاڵاوگەکەدا هەیە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی كردەوە، دوای بەگەڕخستنەوەی تەواوی یەکەکانی پاڵاوگەكە، لەماوەی رابردوودا.
محەمەد شیاع سودانی لە رابردوودا ئاماژەی بەوەکردبوو، بە بەگەرخستنەوەی تەواوەتی پاڵاوگەكە عێراق پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمەكانی نەوت لە دەرەوە نامێنێت.