بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئێران: بە هەموو شێوەیەك دژی توندوتیژین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، “بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە ماڵی مام لە بەغداد كۆبوونەوە.

‎لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.

‎سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بە هەموو شێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share