ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەدا، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت کە لەنێو شەقامی کوردی و عێراقیدا مشتومڕی زۆری لەسەرە.

هەورەها لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share