کەشناسی: چەند رۆژی داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاویەکان .

بە گوێرەی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراقیش، تا رۆژی دووشەممە کەشوهەوا سەقامگیردەبێت و لەو رۆژەدا، پلەکانی گەرمی دادەبەزن و رۆژی سێشەممە ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئاگاداری لەبارەی فڕینی درۆن بەسەر ناوچەیەکی سنووری هەولێر بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share