ئەو بڕە ئاوە چەندە کە پێویستە بخورێتەوە تاوەکو سودە تەندروستییەکانیمان دەستکەوێت؟

خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو جەستەی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ حاڵەتی چالاکی و مانەوەی بە تەندروستی هەروەها تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات.

شارەزایان دەڵێن، ئاوخواردنەوەی پێویست بیرەوەری بەهێزدەکات، یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات لە مژینی مادە خۆراکییەکاندا و وزەی جەستە زیاد دەکات، بۆیە پیویستە بزانین ئەو بڕە پێویستەی ئاو چەندە کە دەبێت بخورێتەوە تاوەکو سودە تەندروستییەکانیمان پێبگات.

لەبەرئەوەی ئاو پێکهاتەیەکی کیمیایی سەرەکییە لە جەستەدا نزیکەی %60ی کێشی جەستەمان پێکدەهێنێت، بۆیە پێویستە ئاو خواردنەوەی دڵخواز و باشترینمان بێت وەک لە خواردنەوە گازییەکان و ئەو خورادنەوانەی کە شەکریان تێدایە.

سەنتەری CDCی ئەمریکی دەڵێت، ئاو خواردنەوەی پێویست ڕۆژانە یارمەتیی پاراستنی پلەی گەرمی لەش دەدات بەجێگیری، دڕکە پەتک دەپارێزێت و ناوچە دەمارییە هەستیارەکانیش دەپارێزێت.

بەوپێیەش پسپۆڕان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر بڕی پێویستی ئاو خواردنەوە کە دەکەوێتە سەر تەمەن، کێش، ڕەگەز و ئاستی چالاکییەکانی ئەو کەسە، هەروەها ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژی.

لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕان لەسەر ئەوەی هەر کەسێک لە ڕەگەزی مێ لە ڕۆژێکدا پێویستە دوو لیتر ئاو بەلایەنی کەمەوە بخواتەوە هەروەها ڕەگەزی نێر پێویستی بە دوو لیتر و نیوە لە ڕۆژێکدا تاوەکو ئەو سودە تەندروستییانەی ئاو هەیەتی بگات بە کەسەکە.

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزان لەدوای ڕۆیشتنیان لە ڕیاڵ مەدرید گەیشتنە لوتکەی تۆپی پێ

بابەتی دواتر

لە هەرێم لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەك كەس بە كۆرۆنا مردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share