لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات.

فالح خەزعسەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “سەرەڕای پاڵپشتیکردنی دانوستان لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بەڵام تورکیا سەبارەت بە دۆسییەی کێشەی ئاو و زیادکردنی رێژەی بەردانەوەی، وەڵامی حکومەت ناداتەوە و هاوکارمان نییە”.

دەشڵێت، “دژی وەڵامنەدانەوەی ئەو وڵاتە داوامانکردووە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا رابگیرێت چونکە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەرژەوەندی ئەنقەرە دەگاتە 24 ملیار دۆلار، ئەمە بێجگە لەوەی 600 کۆمپانیای وەبەرهێنان لەناو عێراقدا کاردەکەن”.

سەرۆکی ئەو لیژنەیە جەختلەوەش دەکاتەوە، “سەرەڕای ئەو کار ئاسانییانەی حکومەتی عێراق بۆ تورکیا لە بواری بازرگانیدا، حکومەتی ئەنقەرە مافەکانی بەغدادی لەبارەی پێدانی ئاوەوە پێشێلکردووە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی دەرکردنی کارتی بایۆمەتری درێژکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share