کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمەباران دەبارێت و تەم دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێکى سووک بەتایبەت لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەناوچەکانى باشوور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەى بەیانى لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى بچڕ بچڕ و کەمێک هەورە تریشقە.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر 0.2 ملم لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری

پیرمام 1.9 ملیم

سلێمانى 0.6 ملیم

چەمچەماڵ 5.6 ملیم

دهۆک 0.9 ملیم

زاخۆ 3.4 ملیم

شەقڵاوە 2.5 ملیم

ئاکرێ 0.2 ملیم

ئامێدى 0.4 ملیم

بامەرنێ 0.6 ملیم

بازیان 1.8 ملیم

دەربەندیخان 0.4 ملیم

مانگیش 0.4 ملیم

سۆران 0.2 ملیم

پێنجوێن 0.2 ملیم

 

بابەتی پێشتر

وادەی کارکردن بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

نەخۆشی شەکرە گورچیلەکان پەکدەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share